blockspare domain was triggered too early. This is usually an indicator for some code in the plugin or theme running too early. Translations should be loaded at the init action or later. Please see Debugging in WordPress for more information. (This message was added in version 6.7.0.) in /home/sardasht/public_html/wp-includes/functions.php on line 6131covernews زودتر از حد مجاز فراخوانی شد. این معمولاً نشاندهندهٔ اجرای کدی در افزونه یا پوسته است که خیلی زود اجرا شده است. ترجمه‌ها باید در عملیات init یا بعد از آن بارگذاری شوند. Please see Debugging in WordPress for more information. (این پیام در نگارش 6.7.0 افزوده شده است.) in /home/sardasht/public_html/wp-includes/functions.php on line 6131پێنجەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “کۆبانێ” Kobani بە سه‌رۆکایه‌تی “جه‌نکۆ شەریف” Janko Sharif ده‌رهێنه‌ر و به‌ڕێوه‌به‌ری وێنه‌گرتنی کوردyی باکووری کوردستان و دانیشتووی وڵاتی ئه‌ورووپا و به یاد و بیرئانینی “ته‌ها که‌ریمی” سینه‌ماکاری کۆچکردووی بانه‌یی، له ڕۆژانی ۶ تا ٨ی سێپته‌مبه‌ری ٢٠٢۴ لە بەشە جۆراوجۆرەکانی پێشبڕکێی چیرۆکی، ئەنیمەیشن و بەڵگەفیلم لە وڵاتی ئەڵمانیا بەڕێوەده‌چێت و به‌رپرسانی ئه‌م ڕووداوه سینه‌ماییه داوایان له سینه‌ماکارانی سه‌رتاسه‌ری جیهان کردووه تاکوو به‌رهه‌مه‌کانی خۆیان له ڕێگای لینکی https://forms.gle/xAXT5b4FQ5gGuB2i6 بۆ نووسینگه‌ی ئه‌م فێستیڤاڵه ڕه‌وانه بکه‌ن.
فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “کۆبانێ” به تامه‌جرۆییه‌وه ڕایده‌گه‌یه‌نێت که ده‌روازه‌ی وه‌رگرتنی به‌رهه‌مه‌کان بۆ به‌شداری له پێنجه‌مین خولی ئه‌م ڕووداوه سینه‌ماییه، بۆ گه‌شت کردن له نێوان که‌لتووره جۆراوجۆره‌کانی جیهان؛ له ڕۆژی ١ی گوڵانی ٢٠٢۴ کراوه‌ته‌وه و تاکوو ڕۆژی ١ی جوولای (تهمووز) ٢٠٢۴ درێژه‌ی ده‌بێت.
ئه‌و سینه‌ماکارانه‌ی که خوازیاری ناردنی به‌رهه‌مه‌کانیانن، ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌و لینکه‌ی که ئاماژه‌ی پێکراوه کلیک بکه‌ن و پاشان به داخڵ کردنی زانیارییه‌کان له‌وانه؛ ناوی فیلم به زمانی ئینگلیزی یا عه‌ڕه‌بی، کاتی به‌رهه‌مه‌که، زمانی فیلم، جۆری به‌رهه‌مه‌که، مێژووی به‌رهه‌مهێنان، پوخته‌یه‌ک له سیناریۆ و هه‌روه‌ها زانیارییه‌کانی ته‌کنیکی، ده‌نگ و … فۆڕمی ناردنی فیلمه‌که پڕ بکه‌نه‌وه و پاش واژۆی کردن، فۆڕمه‌که به هاوڕێیه‌تی له‌گه‌ڵ ئیزنی پێوه‌ست ڕه‌وانه بکه‌ن.
ڕاگه‌یاندنی گشتیی پێنجەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “کۆبانێ”.
]]>